ئەمڕۆ كاتژمێر 8:30 خولەك یانەی مانچستەر یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی نۆرویچ سیتی دەبێتەوە.
ڕاڵف ڕانیك پێش یارییەكە بەم جۆرە قسەی لەسەر دۆخی تیپەكەی كرد.
”نیمانیا ماتیچ نەخۆشە، پشكنینی كۆرۆناشی كردووە، نێگەتیڤە”
”ماتیچ و بیساكا بەرامبەر نۆرویچ سیتی یاریناكەن”
”گۆڵپارێزێكی باشمان هەیە كە دی خیا-یە و یەدەگەكانیشی ئاستێكی بەرز پێشكەشدەكەن”
”هەموو شتێكی یارییەكەی كریستاڵ پاڵاس نمونەیی نەبوو، بەڵام زۆر شتی باشی تێدابوو، لە پێشەوە یاریمان دەكرد و كۆنتڕۆڵی یاریگاشمان بەدەستەوە بوو”
”پێیان وتوم كە پۆگبا دوو هەفتەی تر دەگەڕێتەوە بۆ یاریكردن، دوو هەفتەشی دەوێت تا ڕیتمی یاری وەردەگرێتەوە”
”ژمارەیەكی زۆر یاریزانمان هەیە و پێویستە بزانین كێ دەڕوات و كێ دەمێنێتەوە”
”سێ بۆ پێنج یەكەی مەشق و ڕاهێنانمان كردووە و هەنگاو بە هەنگاو یاریزانەكان بە باشی دەناسم”