(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە یەکەم بردنەوەی 2021 گەڕایەوە لوتکەی لالیگا

ڕیاڵ مەدرید بەشێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکەی لالیگا و پێش ئەتلەتیکۆ مەدرید کەوت

ئەمشەو، شەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەی بەرانبەر سێلتا ڤیگۆ تۆمارکرد.

ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ بەرانبەر میوانداری سێلتا ڤیگۆی کرد و یاری نێوانیان بە بردنەوەی خانە خوێ بە ئەنجامی (2-0) کۆتاییهات.

لە سەرەتاکانی تایمی یەکەم ئەستێرەکانی مێرەنگی گوشاری توندیان دروستکرد و چەندین هەلی مەترسیداریان ڕەخساند، لە خولەکی شەش لوکاس ڤاسکێز گۆڵێکی ناوازەی تۆمارکرد و ئەو تایمە بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئەستێرەکانی زێدان هێرشەکانیان چڕتر کرد، لە خولەکی 53 مارکۆ ئاسیسنیۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی لە کۆتا ساتەکاندا یاریزانانی لۆس بلانکۆس هەوڵی بێوچانیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی زیاتر، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و یارییەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتاییهات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ڕیاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی (36) خاڵ بە شێوەیەکی کاتی گەڕایەوە لوتکەی ریزبەندی یانەکانی لالیگا.

بابەتی پێشتر

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات لە هەر هێرشێک لە عێراقدا ئەنجام بدرێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ چوارینەی بەرانبەر وێست برۆمیچ تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share