كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی كلۆپ پێش ڕووبەڕووبونەوەی ئەستۆن ڤێلا

بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 6:00، یانەی لیڤەرپوڵ لەناو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ‏ئەستۆن ڤێلا بكات.‏

ئەم یارییە بۆ جیرارد مێژوویی و سۆزداری دەبێت، بەو پێیەی بۆ یەكەمجار دەگەڕێتەوە ‏ناو ئانفێڵد و دژی ئەو یانەیە یاریدەكات كە تەواوی سەردەمی پیشەگەریی خۆی تێدا ‏بەڕێكردووە.‏

پێش دەستپێكردنی یارییەكە، كلۆپ-ی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ بەم جۆرە قسەی كرد:‏

‏”جیرارد وتی هیچ هەستێكم نابێت كاتێك ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبمەوە، ئەوە مافی ‏خۆیەتی وەك ڕاهێنەرێكی خۆڕاگر قسە بكات، بەڵام كاتێك دەبێتە واقع و دەچێتە ناو یاریگا ‏و ژووری خۆگۆڕین، دۆخەكە دەگۆڕێت”‏

‏”ئەگەر بردیانەوە جیرارد بۆی هەیە ئاهەنگ بگێڕێت لەناو ئانفێڵد-دا”‏

‏”زۆر ئاسان نییە یاریزانێكی جیهانی بیت و دواتریش ببیتە ڕاهێنەرێكی جیهانی، بەڵام ‏جیرارد هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە كە ببێتە هەردووكی”‏

‏”سەرەتایەكی باشیان دەستپێكردوە لەو كاتەوەی جیرارد بووەتە ڕاهێنەری ئەستۆن ڤێلا، ‏بەڵام هێشتا ڕووبەڕووی ئێمەش نەبوونەتەوە”‏

‏”بەهەموو هێزێكی خۆمان یاریی دەكەین بۆ ئەوەی بردنەوە بەدەستبهێنین”‏

‏”ئۆریگی سەلامەتە”‏

‏”بە دڵنیاییەوە ڕۆژێك لە ڕۆژان جیرارد دەبێتە ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ”‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجامدەدرێن

بابەتی دواتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ڕاڵف ڕانیك، ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد ‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناهێڵن سیمیۆنی بڕوات

ئینریکی سیریزۆ سەرۆکی یانەى ئەتلەتیکۆمەدرید متمانەى بەوە هەیە دیگۆ سیمیۆنی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتیدا بمێنێتەوە. سیریزۆ دەڵێت سیمیۆنی کارێکی…
Total
0
Share