بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، هەر شوێنێك ڤاکسین بەکارنەهێنێت دایدەخەین.
د. سەباح هەورامى، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی بە ڕێژەی 50% خۆیان ڤاكسینبكه‌ن ئەوا کۆرۆنا لە سلێمانی کۆتاییدێت.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، “یانەی شەوانە و چێشتخانەکان ئەگەر کارمەندەکانیان خۆیان ڤاكسین نه‌كردبێت ئەوا شوێنەکان دادەخەین له ئە‌مڕۆشه‌وه سه‌ردانه‌كانمان بۆ ئه‌ومه‌به‌سته ده‌ستپێدكەین”.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی سلێمانى وتى، “ڕێکكاری یاسایی بەرامبەر ئەو فەرمانگانە دەگرینەبەر کە کارمەندەکانیان خۆیان ڤاكسین نه‌كردووه”.
سه‌باح هه‌ورامى ڕوونیشیكرده‌وه، داوایان له ڕێكخراوى ته‌ندروستیی جیهانى كردووه كه له ڕووه‌كانى خۆپارێزی و خزمه‌تگوزاریی فریاگوزاریدا هاوكارییان بكات.
به‌پێی داتاكانى ته‌ندروستیى سلێمانى، تا ئێستا له سلێمانى 10%ی هاوڵاتییان به ته‌واویى خۆیان ڤاكسینكردووه و 15%ى هاوڵاتییانیش ژه‌مى یه‌كه‌مى ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.