بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە

مۆڵەتی دوو هەفتەی وەرگرتووە و لە پشوودایە

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە و هیچ نامه‌یه‌كى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شنه‌كردووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجومه‌نى پارێزگای سلێمانى بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای دووپاتكردەوە، بە ‏فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هیچ نووسراوێكی لەبارەی ‏دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگا نەكردووە.

وتیشی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و ته‌نها قسه‌ى سۆشیال میدیان.

له‌باره‌ى ده‌رنه‌كه‌وتنى پارێزگاریشه‌وه‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاشكرایكرد، پارێزگاری سلێمانى ئێستا تەنها ‏مۆڵەتێكی دوو هەفتەیی وەرگرتووە و لە پشوودایە.‏

به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه‌، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌ى چوار ساڵه‌ پارێزگاری سلێمانییه‌، له‌كاتێكدا به‌پێی ڕێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان ئه‌و پۆسته‌ دوو ساڵ به‌ دوو ساڵ بوو.

بابەتی پێشتر

بەهۆی بۆتۆكسەوە دەیان وشتر لە پێشبڕكێی جوانی لە سعودیە دوورخرانەوە

بابەتی دواتر

سه‌باح هه‌ورامى: هه‌ر شوێنێك كارمه‌نده‌كانى ڤاكسین نه‌كردبێت داده‌خرێت

بابەتی پەیوەندیدار