سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، بە فەرمی هیچ شتێك لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی هەڤاڵ ئەبوبەكرەوە لەئارادا نییە و هیچ نامه‌یه‌كى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شنه‌كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى پارێزگای سلێمانى بۆ تۆڕی میدیایی ئێستای دووپاتكردەوە، بە فەرمی هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی هیچ نووسراوێكی لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەش بە ئەنجومەنی پارێزگا نەكردووە.
وتیشی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه بڵاوكراونه‌ته‌وه دوورن له ڕاستییه‌وه و ته‌نها قسه‌ى سۆشیال میدیان.
له‌باره‌ى دهرنهكهوتنى پارێزگاریشه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایكرد، پارێزگاری سلێمانى ئێستا تەنها مۆڵەتێكی دوو هەفتەیی وەرگرتووە و لە پشوودایە.
به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانه‌وه، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ماوه‌ى چوار ساڵه پارێزگاری سلێمانییه، له‌كاتێكدا به‌پێی ڕێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان ئه‌و پۆسته دوو ساڵ به دوو ساڵ بوو.