کەرکوک.. تەقە لە ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆر کرا

پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە ماڵی ئەفسەرێکی دژە تیرۆری یەکێتی کردووە و تەنها زیانی ماددی هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لەکاتژمێر 11:19خولەکی ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێکی بێژمارەوە دەستڕێژی گوللـەیان لە ماڵئ ئەفسەرێکی دژە تیرۆر کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئەفسەرەی دەستڕێژی گوللـە لەماڵەکەی کراوە ناوی ( عەقید دلێر غازی )یە لە دژە تیرۆری یەکێتی و لە شاری سلێمانی دەوام دەکات.

لەڕووداوەکەدا جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە

سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی چەمچەماڵ، رایگەیاند، ئەمڕۆ سەرجەم خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە. عەتا محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی…
Total
0
Share