جۆردی ئەلبا بەهۆی پێكانەوە لانی كەم دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریكردن دووردەكەوێتەوە.
لە یارییەكەی بەرشلۆنە بەرامبەر بایرن میونشن، جۆردی ئەلبا لە خولەكی 30 تووشی پێكانی ماسولكەیی هات و بەناچاری یاریگای جێهێشت.
چاڤی-ی ڕاهێنەر بە ناچاری ئەلبا-ی دانیشاند و لەجێگەكەی بەشداریی بە مینگوێزا كرد.
ئالبا پێشتریش بەهۆی پێكانەوە چەند جارێك لە یارییەكانی ئەم وەرزەی بەرشلۆنە بێبەش بووە.
تیمی پزیشكیی یانەی بەرشلۆنە پێشبینی دەكات جۆردی لانی كەم دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریكردن دووربكەوێتەوە.