پڕۆسەی واژوو کۆکردنەوە لە دژی سەرۆکی بارسا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

 

ئەندامانی یانەی بەرشلۆنە ڕێژەی پێویست واژوویان کۆکردووەتەوە بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە سەرۆکی یانە، بڕیاریشە لە داهاتوویەکی نزیکدا بە فەرمی یانەی بەرشلۆنە ڕاگەیانراوێک بڵاوبکاتەوە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو جۆردی فاری بەڕێوبەری پڕۆسەی کۆکردنەوەی واژوو بۆ لەسەرکارلابردنی سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، تەواوی دۆسیەی واژووکردنی ئەندامانی یانەی پێشکەشی بۆردی کارگێڕی یانەی بەرشلۆنە کردووە.

یانەی بەرشلۆنە ئاشکرایکرد، کە دەبێت بەلایەنی کەمەوە لەسەدا 15ی ئەندامانی یانە واژوو بۆ دوورخستنەوەی سەرۆکی یانە بکەن، بەڵام جۆردی فاری و هاوکارانی توانیان 20687 واژوو کۆبکەنەوە و پاش لێکدانەوەکان دەرکەوتووە 15557 واژوویان یاسایین و جێگیرکراون، تەنها هەزار واژوو پێویستە بۆ گەیشتن بە 16521 دەنگ، تاوەکو بە فەرمی ئیدارەی یانە پڕۆسەکە بخاتە دەنگدانەوە.

جۆردی فاری لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی، “ئامانجەکەمان پێکا”، بەو واتایەی واژووەکان لەلایەن بەرشلۆنەوە دانیپێدانراوە.

فاری بە موندۆی ڕاگەیاندووە، ” سوپاسی هەموو هاوبەش و ئەندامان دەکەم کە هاوکارمان بوون، لەگەڵ دەستپێک زانیمان بە ئامانج دەگەین، ڕۆژانێکی سەختمان تێپەڕاند، ئامانجی سەرەکیش ئەوەبوو لە واژووەکان بکۆڵرێتەوە و نزیکی بیست هەزار ببێتەوە”.

بەڕێوبەری پڕۆسەکە دەڵێت، ” داوا لە جوسێپ ماریا بارتۆمیوی سەرۆکی یانە دەکەم چیتر ژەهری بەردەوامبوون نەخواتەوە و بە زووترین کات دەست لەکاربکێشێتەوە، تاوەکو هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت”.

بەپێی یاسا کارپێکراوەکانی بارسا، ئەگەر بێتو ڕێژەی پێویستی واژوو بۆ لەکارلابردنی سەرۆکی یانە کۆبکرێتەوە، پاش لێکدانەوە واژووەکان بۆ بۆردی کارگێڕی بەرزدەکرێتەوە (ئێستا کراوە)، پاشان لەناو لە کۆتاییشدا هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێ دەستپێدەکات.

بابەتی پێشتر

ئەو یاریزانانەی هاوینی 2021 گواستنەوەیان دەبێتە بێبەرانبەر

بابەتی دواتر

"هەمووان کەوتنی ئێمەیان دەوێت و نامەوێت پەشیمانی دەرببڕم"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share