گایاردۆ لە ڕیڤەرپلەیت مایەوە

مارسیلۆ گایاردۆ، ڕاهێنەری ئەرجەنتینی، مانەوەی خۆی لە سەرپەرشتیكردنی یانەی ‏ڕیڤەرپلەیت بۆ ساڵێكی دیكە دووپاتكردەوە.‏

گرێبەستی گایاردۆ لە 31ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ كۆتایی دەهات، بەڵام دواجار بڕیاریدا ‏ساڵێكی تریش لە پۆستەكەیدا بمێنێتەوە.‏

گایاردۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وتی، “پاش بیركردنەوەیەكی زۆر، دواجار ‏بڕیارمدا لە پۆستەكەم بەردەوام بم”.‏

وتیشی، “نوێكردنەوەی بۆندەكەم بڕیارێك بوو بۆ هەردوولا باش بوو”.‏

گایاردۆ لە ساڵی 2014وە ڕاهێنەری ڕیڤەرپلەیتی ئەرجەنتینییە و لەوكاتەوە تاكە ڕاهێنەرە ‏كە زۆرترین ناسناوی بەدەستهێنابێت.‏

گایاردۆ 13 ناسناوی بردۆتەوە، شەشیان ناوخۆیی و حەوتیان كیشوەری.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بەلجیکا بە سێ گۆڵ ڕوسیای تێپەڕاند و پەیامی ئاڕاستەی گەورەکانی دیکە کرد

ئەمشەو، شەممە، هەڵبژاردەی بەلجیکا یەکەم ڕوبەڕوبوونەوەی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020ی بەرامبەر ڕوسیا ئەنجامدا و بردنەوەی تۆمارکرد. لە ڕوبەڕوبوونەوەیەکی…
Total
0
Share