(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ لە سەرکەوتنەکانی بەردەوامە

یانه‌ی ئارسیناڵ یارییەکی دواخراوی هەفتەی حەوتی خولی نایابی ئینگلیزی به‌رامبه‌ر ئێڤەرتۆن ئه‌نجامدا و بردنەوەیەکی گەورەی تۆمارکرد.

ئەمشه‌و چوارشەممە، لە یارییەکی دواخراوی هەفتەی حەوتی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمه‌رلیگ”، یانەی ئارسیناڵ له یاریگای‌ “ئیماراتس” میوانداریی یانه‌ی ئێڤەرتۆنی کرد، یارییەکە بە ئه‌نجامی چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی مایکڵ ئارتێتا کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی “گانەرز” له‌ خوله‌کەکانی 40، 45، 71، 80 له‌لایه‌ن بوکایۆ ساکا، گابریێل مارتینێلی (دوو گۆڵ)، مارتن ئۆدیگاردەوە تۆمارکران.

لە یارییەکی دیکەدا، یانەی لیڤەرپوڵ لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر وڵڤەرهامپتۆن تۆمارکرد.

گۆڵەکانی “ڕێدز” لە خولەکەکانی 73، 77 لەلایەن ڤێرجیل ڤان دایک و محەممەد سەڵاحەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئارسیناڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (60) و بە جیاوازی پێنج خاڵ بەرامبەر مانچستەر سیتی، لە پلەی یەکەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی پریمه‌رلیگ جێگیربوو، یانەی لیڤەرپوڵ بە (39) خاڵەوە بۆ پلەی شەشەم سەرکەوت.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: بە شەوانیش كار لە پڕۆژەكاندا دەكرێن

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئۆساسۆنا لە یاریگای خۆیدا لە بلباوی بردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیڤاندۆڤسکی: کاندیدی من ئەرجەنتینە

هێرشبەری پۆڵەندی یانەی بەرشلۆنە، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پێشبینی دەکات هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ناسناوی مۆندیالی 2022 بەدەستبهێنێت. “لیڤا” لە چاوپێکەوتنێکدا بە…
Total
0
Share