سەرۆکایەتی ناوەندی ئیدارەدانی قەیرانەکان لە تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی گەڕان و پشکنین بۆ ئەو کەسانەی لەژێر بینا ڕوخاوەکاندان ژمارەی گیانلەدەستداوان بەرزبوویەوە بۆ 69 کەس.
ڕاگەيەندراوەكەی ناوەندی ئیدارەدانی قەیرانەکان، زانيارى ئەوەشى بڵاوكردەوە كە 949 كەس برينداربوونەوە، 729 كەسيان لە دواى وەرگرتنى چارەسەر رەوانەى ماڵيان كراونەتەوە و چارەسەرى پزيشكى 220 كەى ديكەش بەردەوامە.
راگەياندراوەكە، ئاماژەى بەوەش كردووە كە كارەكانى گەڕان و رزگاركردن لە هەشت باڵەخانەى ئيزمير بەردەوامە و لە پاش بوومەلەرزەكە 987 پاشلەرزە روويانداوە كە لە سەرووى 4 پلەی ریختەرەوە بووە.
ڕۆژی 31ی مانگی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی6,6 دەریای ئیجە و بەشێک لە وڵاتی تورکیا و یۆنانی هەژاند و لە شاری ئیزمیر زیانێکی گەورەی مادی و گیانی لێکەوتەوە