(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرنگی گه‌ڕی شه‌شه‌م و کۆتایی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی چێڵسی و یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد.

له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی به‌هێزدا، یانه‌ی زینیتی ڕوسی له‌ گازپرۆم ئارینا میوانداریی یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی کرد، یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی (3-3) یه‌کسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی‌ بلوزی له‌نده‌ن له‌ خوله‌که‌کانی دوو، 62، 85 له‌لایه‌ن تیمۆ ڤێرنه‌ر (دوو گۆڵ)، ڕۆمێلو لوکاکووه‌وه‌ تۆمارکران، گۆڵه‌کانی زینیت له‌ خوله‌که‌کانی 38، 45، 93 له‌لایه‌ن کلاودینیۆ و سه‌ردار ئازمون و ئۆزدۆێڤه‌وه‌ تۆمارکران.

له‌ یارییه‌کی دیکه‌دا، یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی، له‌ ئالیانز ستادیه‌م به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌رامبه‌ر یانه‌ی مالمۆی سویدی تۆمارکرد.

گۆڵه‌که‌ی بیانکۆنێری له‌ خوله‌کی 18 له‌لایه‌ن مۆیس کینه‌وه‌ تۆمارکرا.

 

ئه‌نجامی کۆتایی گروپی هه‌شته‌م به‌م جۆره‌ بوو:

یوڤانتۆس 15 خاڵ

چێڵسی 13 خاڵ

زینیت 4 خاڵ

مالمۆ 1 خاڵ

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کان، یانه‌کانی یوڤانتۆس و چێڵسی (پێشوه‌خت) به‌ قۆناغی 16ی خوله‌که‌ گه‌یشتبوون، یوڤی له‌ پله‌ی یه‌که‌م و بلوزی له‌نده‌ن له‌ پله‌ی دووه‌مدا جێگیربوون، هه‌روه‌ها یانه‌ی زینیتی ڕوسی توانی بلیتی به‌شداریکردن له‌ خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ببڕێت.

بابەتی پێشتر

تا بەرەبەیان سەمای كردووە.. سەرۆك وەزیرانی فنلەندا داوای لێبوردن دەكات

بابەتی دواتر

خوێندكارانی ناڕازیی زانکۆ و پەیمانگاکان هەڵپەساردنی خۆپیشاندانەكان ڕادەگەیەنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share