تا بەرەبەیان سەمای كردووە.. سەرۆك وەزیرانی فنلەندا داوای لێبوردن دەكات

چووەتە یانەی شەوانەوە بە چەند كاتژمێرێك پاش تووشبوونی وەزیری دەرەوە بە كۆرۆنا

سەرۆك وەزیرانی فنلەندا ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە دوای ئەوەی ئاشكرابوو كە تا كاتژمێرەكانی بەرەبەیانی پشووی كۆتایی هەفتە سەمای كردووە، سەرەڕای ئەوەی زانیویەتی پێشتر لەنزیك تووشبوویەكی كۆرۆناوە بووە.

سانا مارین، سەرۆك وەزیران (36 ساڵ) داوای لێبوردنی كرد دوای ئەوەی گۆڤارێكی وڵاتەكەی وێنەیەكی لە یانەیەكی شەوانەی هلسنكی بڵاوكردەوە لە كاتژمێر چواری بەرەبەیان، بە چەند كاتژمێرێك پاش تووشبوونی بیكا هاڤیستۆ، وەزیری دەرەوەی كابینەكەی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەپێی ڕۆژنامەی گاردیان.

مارین لەڕێی ئەكاونتەكەیەوە لە فەیسبوك وتی، “من و هاوسەرەكەم لە دەرەوە نانمان خوارد، ژمارەیەك هاوڕێمان بینی، هەندێك كاتمان بۆ بەسەربردنی ژیانی شەوانە بەسەربرد”.

ئەوەشی وت، یەكێك لە بەرپرسان پێی وتووە كە پێویست ناكات خۆی كەرەنتین بكات، سەرەڕای ئەوی لە پەیوەندیدا بووە بە كەسی تووشبووەوە.

لە ڕاپرسییەكدا كە كەناڵی (ئێم تی ڤی 3)ی تەلەفزیۆنی ئەنجامیداوە، یەك لەسەر سێی بەشداربووان پێیان وابووە كە چوونە دەرەوەكەی مارین “هەڵەیەكی گەورەیە”.

هاوكات پارتە بەرهەڵسكارەكان ڕەخنەیان لە مارین گرت بەهۆی پێشێلكردنی ڕێوشوێنەكانی تایبەت بە خۆپارێزی لە كۆرۆنا و، پابەندنەبوون بە خۆ كەرەنتین كردن سەرەڕای تێكەڵبوون و نزیكبوونەوەی لە كەسێكی تووشبوو.

ژمارەی تووشبووان بە كۆرۆنا لە فنلەندا كەمترینە لە ئەوروپادا بەدرێژایی ماوەی بڵاوبوونەوەی پەتاكە، كە زیاترە لە 196000 حاڵەتی تووشبوون و 1384 حاڵەتی گیانلەدەستدان لەو وڵاتەدا كە ژمارەی دانیشتوانەكەی 5.5 ملیۆن كەسە.

بابەتی پێشتر

سێ كەس بەتۆمەتی تەقەی هەڕەمەكی و دزیكردن دەستگیركران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس به‌ یه‌که‌می گه‌یشته‌ 16 و زینیت بۆ یوروپا لیگ دابه‌زی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share