ڕیاڵ مەدرید بە دەردەکەی بایرن دەڕوات؟ ڤاران دەفرۆشن، ئەگەر..

ڤاران لە هاوینی 2022 بۆندەکەی کۆتاییدێت، ئیدارەی ڕیاڵ دەیانەوێت پێشوەختە بۆندەکەی نوێبکەنەوە

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 کۆتا هەوڵ بۆ نوێکردنەوەی بۆندی ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی دەدات و لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستاندنەکاندا ئامادەیی نیشاندەدەن بە یانەیەکی دیکەی بفرۆشن.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە بۆندی ڤاران لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، ئەگەر بێتو لە وادەی دیاریکراودا پەیوەندی نێوان جەمسەرەکان نوێنەکرێتەوە، ڕیاڵ مەدرید لە هاوینی 2021 دەستبەرداری فەرەنسیەکە دەبێت.

ڤاران لە 2015وە هاوشانی سێرجیۆ ڕامۆس لە پێکهاتەی سەرەکی یانەی شاهانە یاریدەکات، لە ئێستادا یانەکە کێشەی لە نوێکردنەوەی بۆندی ڕامۆس هەیە و ئەگەرێکی بەهێزیشە لە هاوینی 2021 کاپیتانۆ بێبەرانبەر ڕوو لە یانەیەکی دیکە بکات.

بۆ دووبارەنەبوونەوەی کەیسی ڕامۆس لەگەڵ ڤاران، بەرپرسانی ڕیاڵ لە هاوینی 2021 بۆندی نوێ دەخەنە سەر مێزی گفتوگۆکردن لەگەڵ کۆمپانیای بەرپرس لە ڤاران، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتندا ڕاستەوخۆ ئاڕاستەی یانەیەکی دیکەی دەکەن.

ڕۆژنامەی مارکا لە بارەی ڤارانەوە گومان دروستدەکات

بەپێی زانیاریەکانی دەیلی مەیڵ، یانەکانی مانچستەر یونایتد و پاریس سانت جێرمان و چێڵسی پەیوەندیان لەگەڵ یاریزانەکە بەستووە، ئامادەن لە ئەگەری ماڵئاواییکردنی لە ڕیاڵ مەدرید بۆندی پێشکەشبکەن و ڕەزامەندی بەرانبەر مەرج و داواکاریەکانی نیشانبدەن.

یانەی بایرن میونشن لە هاوینی 2020وە دووچاری هەمان ئاستەنگی بووە، سەیریش لەوەدایە لە هاوینی 2021 نزیکدەبێتەوە لە لەدەستدانی داڤید ئالابا بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە کاتێکدا یانە مەدریدیەکە لەهەمان پێگە و بارودۆخ نزیکدەبێتەوە.

بابەتی پێشتر

سوپای پاسداران ژمارەیەك موشەكی بالیستی نمایشكرد

بابەتی دواتر

سلێمانی.. دەستبەسەر 14 تۆن باینجانی خراپبوودا گیرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یارییە گرنگەكانی ئەمڕۆ بزانە

ئەمشەو لەخول و پاڵەوانێتییە جیاوازەكاندا چەند یارییەكی گرنگ بەڕێوەدەچن. لە ئینگلتەرا ئیڤەرتۆنی شانزەیەمی ڕیزبەندی لەناو یاریگای خۆی بەرامبەر…
Total
0
Share