خوێندنی باڵا داوای ئاماری خوێندكاران لە زانكۆكان دەكات بۆ دەستكردن بە یارمەتیدانیان

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا داواكارییه‌كى به‌په‌له‌ ئاراسته‌ى زانكۆكان ده‌كات ئامارى ‏وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ناوەو و دەرەوەى ‏شارەکان ڕه‌وانه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان بكه‌ن، بەمەبەستی چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان.‏

له‌ نووسراوێكدا كه‌ واژووى د.ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنى باڵاى له‌سه‌ره‌، دواى ‏تەرخانکردن و خەرجکردنى پاڵپشتییەکى دارایى بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى ‏زانستى وەک پێشینەى مانگانە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی خوێندكاران، وەزارەتی ‏خوێندنی باڵا داوا لەسەرجەم زانکۆکانى کوردستان كردووە تاوه‌کو ڕۆژى سێشەمەى ‏داهاتوو ئامارى وردبینیکراوى سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى خوێندکاران و قوتابیانى ‏ناوەوە و دەرەوەى شارەکان بە جیا، کە بە زانکۆلاین وەرگیراون، بنێرن بۆ وەزارەت ‏تاوه‌کو کارى پێویستى لەسەر بکرێت.‏

داواكارییەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەوە دێت، كە ‏وەزارەتی دارایی، لەسەر ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزیران، بڕى حەوت ملیار و 250 ‏ملیۆن دیناری وەك پێشینەی مانگانە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دابینكرد، بۆ پاڵپشتیی ‏قوتابیان و خوێندکاران و چارەسەرکردنى گرفتى بەشە ناوخۆییەکان و دابینکردنى ‏خزمەتگوزاریى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى خوێندكاران.‏

ده‌قی نووسراوه‌كه‌:‏

بابەتی پێشتر

مەحمود سەنگاوی لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی قسەی بۆ ئێستا كرد

بابەتی دواتر

لیتوانیا ئەو پارەیەی بۆ سێ هێندە زیادكرد كە لەبەرامبەر گەڕانەوەیاندا دەیدات بە كۆچبەران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆڕمی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان ماوەی مانگێک درێژ دەکرێتەوە. وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە…
Total
0
Share