بەرنامەی کارەبا بۆ مانگی رەمەزان ئاشکرا کرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەهلییەکانی دیارکرد، بەرنامەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێدەکرێت.

بەپێی راگەیەندراوی کارەبای سلێمانی، ئاگاداری خاوەن موەلیدەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەنەوە کە لە مانگی رەمەزاندا بەرنامەی کارکردنیان لە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 9:00ی رۆژی دواتر بەردەوام دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو بەرنامەی کارکردنە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کاری پێدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: لەمەودوا عێراق مووچەی خۆی دابەشبكات پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ كاركردن بە یاسای بودجە و ناردنی لیژنەیەكی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق بۆ…
Total
0
Share