شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى توركیا بۆسه‌ر ‏ئۆتۆمبێلى سه‌ركرده‌كه‌ى یه‌به‌شه‌ و كوشتنی ده‌كات.‏

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، “سه‌ركۆنه‌ى ‏به‌ئامانجگرتنى ئۆتۆمبێلى یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى حه‌شدى شه‌عبی ده‌كه‌ین، كە له‌لایه‌ن ‏فڕۆكه‌كه‌كانى توركیاوه‌ له‌ قه‌زاى شه‌نگال ئه‌نجامدرا، بووه‌ شه‌هیدبوونى هاوڵاتییه‌كى ‏ئێزدیی دانیشتووى كۆمه‌ڵگه‌ى خان سوور”.‏

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، “سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ى شه‌هیده‌كه‌ ده‌كه‌ین ‏و دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بۆسه‌ر خاكى عێراق ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌”.‏

شانه‌ى ئه‌منى پێشوایه‌، تاكه‌ ڕێگا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌ ڕێگه‌ى ئاشتییانه‌ و ‏دیپلۆماسی و گفتوگۆیه‌ به‌ پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.‏

دوێنێ سێشەممە فڕۆکەیەكی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی مەروان بەدەل خودێدا، ‏هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگالی بۆردومانکرد و ناوبراو كوژرا.‏

بابەتی پێشتر

مستەفا كازمی لە هەولێرە

بابەتی دواتر

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هێرشەكانی داعش و مامەڵەی میدیا تاوتوێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار زیاتر دابەزی

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی…
Total
0
Share