مستەفا كازمی لە هەولێرە

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە مستەفا كازمی كرد و كۆبوونەوە

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووە و ڕووبەڕووبوونەوەی داعش تاوتوێدەكات.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كازمی، كە فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراقیشە، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی سەربازی هاتووەتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبووەتەوە.

نووسینگەی مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە، دەڵێت،  سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ھەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ و شاندێکی سەربازی یاوەری کرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، “لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و گەشەپێدانی بارودۆخی ئابوری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا”.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، “گفتوگۆ دەربارەی هێرش و پەلامارەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش و گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵ و تواناکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کرا، لە پێناو کۆتاییهێنان بە هەڕەشە و مەترسییەکانی داعش”.

سەردانەكەی مستەفا كازمی هاوكاتە لەگەڵ فراوانتربوونی هێرشەكانی داعش بۆسەر هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و هەوڵەكان بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی لەنێوان پێشمەرگە و سوپا دروستبووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کشتوکاڵ: هاوردەکردنی پەتاتە قەدەغەیە

بابەتی دواتر

شانەی ئەمنی كوشتنی سەركردەكەی یەبەشە لەلایەن توركیاوە سەركۆنە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتی ڕێكخستنەوەی ڕسومات و داهاتەكان ئامادەیە و نزیكە بكەوێتە بواری جێبەجێكردن

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتیی كۆبوونە‌وە‌ی ڕێكخستنە‌وە‌ی ڕسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كرد، جە‌ختیكردە‌وە،‌ دە‌بێت…
Total
0
Share