حكومەتی هەرێم: زیكەی 170 هەزار خێزان نەوتی سپی-یان وەرگرتووە

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، تا وەكو دوێنێ زیاتر لە 33 ملیۆن لیتر نەوت لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشكراوە و نزیكەی 170 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەندبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا وەكو 7ی كانوونی یەكەم، 33 ملیۆن و 983 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی لە سەرانسەری هەرێمی كوردستاندا دابەشكردووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎بە پێی دوایین ئاماری وەبەرهێنانی كانزایی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، تا وەكو ئێستا 169 هەزار و 919 خێزان لە پڕۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی سوودمەندبوون و پڕۆسەكەش بەردەوامدەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە سنووری پارێزگای هەولێر هەشت ملیۆن 454 هەزار و 400 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 42 هەزار و 272 خێزان سوودمەندبوون.

لە سنووری پارێزگای دهۆك 10 ملیۆن و 697 هەزار و 600 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 53 هەزار و 488 خێزان سوودمەندبوون.

هەر ‎لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە 14 ملیۆن و 831 هەزار و 800 لیتر نەوتی سپی دابەشكراوە و 74 هەزار و 159 خێزان سوودمەندبوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری راشیگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بڕی 70 ملیار دینار بۆ كڕینی نەوتی سپی، تەرخانكردووە بە شێوەی تەندەر 320 هەزار بەرمیلی بە نرخی 284 هەزار دینار بۆ هەر بەرمیلێك دابینكردووە و هەروەها پاڵپشتیی حكومەت بۆ هەر نرخی بەرمیلێك دەگاتە 65%و هاوڵاتییان تەنها لە 35%ی نرخەكەی دەدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پسوڵەی خۆراکی هەولێر: تاوەکو یەکشەممە دەتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک پڕبکەنەوە

لەبارەی وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک هاوڵاتییان ئاگاداردەکرێنەوە. بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر، بڵاویکردەوە، هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە هەرچەندە وەزارەتی…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
Total
0
Share