عێراق به‌نیازه‌ تیك تۆك قه‌ده‌غه‌ بكات

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییەکانى عێراق بەنیازە بڕیارێک بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی “تیك تۆك” له‌ عێراق بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك‌ له‌ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییەکانى عێراق بۆ میدیاكان ئاشكرایكردووه‌، “ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی ده‌سته‌كه‌یان ‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ى پرسی داخستنى تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تیك تۆك ئەنجامداوە”.

جه‌ختى له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ى ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌‌ زیان به‌ ڕەوشت و به‌ها ‏كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سته‌كه‌ نیازی ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ له‌ ماوه‌كانی داهاتوودا ‏ئه‌پڵیكه‌یشنی تیك تۆك له‌ عێراق قه‌ده‌غه‌ بكات.‏

تیک تۆک، تۆڕێكى کۆمەڵایەتییه‌، له‌ ساڵی 2012‌وه‌ دامه‌زراوه‌، به‌ڵام ماوه‌ى چوار ساڵه‌ ‏به‌فراوانى له‌جیهاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن دوو كۆمپانیای چینى خاوه‌ندارێتى ده‌كرێت، ‏له‌ ئێستاشدا زیاتر له‌ یه‌ك ملیار بەکارھێنەرى هەیه‌

بابەتی پێشتر

لەڕێگەی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤیزیۆنییەوە بەرپرسێکی ئەمنیی داعش دەستگیردەکرێت

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: لایەنە شیعییەكان ڕێكنەكەون دانیشتنەكەی سبەینێ هاوشێوەی 26ی مانگ دەبێت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ كۆبوونەوەكەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران تەواونابێت و…
Total
0
Share