ئێران پێنج ملیار دۆلاری بلۆککراوی لە عێراقدا هەیە

عێراق ڕەزامەندی لەسەر نیشانداوە

بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران پاش سەردانەکەی بۆ عێراق و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ کابینەی حکومەتی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، گفتوگۆکراوە بۆ ئەوەی سود لەو پارەیە وەرگرین لە عێراقە.

عەبدولناسر هیمەتی، بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران لە کۆبوونەوەکەدا ئاشکرایکردووە، “لە عێراق لەگەڵ بەرپرسانی حکومەت و سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی کۆبووینەوە، گفتوگۆمان کرد لەسەر ئەو پێنج ملیار دۆلارەی هی ئێرانە و لە عێراق بلۆککراوە”.

بەڕێوبەری بانکی ناوەندی ئێران ڕۆژی 12ی تشرینی یەکەم بەسەردانێک گەیشتە بەغدادی پایتەختی عێراق و لەگەڵ بەرێوبەری بانکی ناوەندی عێراق و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە.

دوای کۆبوونەوەکە هیمەتی ئاشکرایکرد عێراق ئامادەیی دەربڕیووە تا ئەو پارانەی هی ئێرانە و کرێی گازی سرووشتی و کارەبایە خەرجیبکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە…
Total
0
Share