وێنە.. جوتیارانی ماوەت گلەییان لە کەمی نرخی بەرهەمەکانیان هەیە

بەگشتی ئەمە وتەی هەر جوتیارێکە کە سەرەڕای هیلاکبوونی، بەڵام بەرهەمەکەی ئەوەندە پارە ناکات کە بتوانێت قەرەبووی هیلاکییەکەی بکاتەوە، جوتیاران و کاسپکارانی ماوەتیش هەمان گلەییان هەیە.

ئەنوەر محەمەد، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ماوەت لەسەر ئەو پرسە دەڵێت، ” “ئەوەی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، باخی بەراو و باخی دێم زیاتر هەیە، لە دێمەکاندا رەزی ترێ، چوالە، ترش و هەرمێ لە بەراوەکانیشدا هەنار، هەرمێ، قۆغ و قەیسی و هەنجیر برەویان پێ دەدرێت”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “”هەنگ یەکێکە لەو کارانەی خەڵکی ناوچەکە زۆر حەزی پێدەکەن، جگە لەوەی سوودی ماددی لێ دەکەن، وەک خولیایەک کاری لەسەردەکەن، 176هەنگەوان هەن کە بۆ بازاڕ هەنگوین بەرهەم دەهێنن”.

هاوکات جوتیارێکی ناوچەکە بەناوی عەلی حاجی شەریف ڕایگەیاندووە، ” ئەم هەموو هیلاکەتییە و کرێی لێ دەکەین دواتر کیلۆی بە 750دینار لێمان دەکڕنەوە لە کاتێکدا ئێرە دوو سەعات لە شارەوە دوورە، ئەمەش بۆ ئێمە کرێیەکی زۆری تێ دەچێت، بەڵام سەرەڕای ئەوە هەر سوپاسی یەزدان دەکەین کە کارمان هەیە”.

بابەتی پێشتر

دکتۆرێکی کورد دەڵێت نزیکەی سێ هەزار نەخۆشی کۆرۆنای چاککردوەتەوە

بابەتی دواتر

سور دەبێت یان شین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share