دکتۆرێکی کورد دەڵێت نزیکەی سێ هەزار نەخۆشی کۆرۆنای چاککردوەتەوە

پرۆفیسۆر عەلی مستەفایی ئەو دکتۆرە کوردەیە کە دانیشتوانی پارێزگای کرماشانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بانگەشەی ئەوە دەکات کە چارەسەرێکی بۆ کۆرۆنا ڤایرۆس دۆزیوەتەوە و نزیکەی سێ هەزار نەخۆشی پێ چارەسەر کردووە.

عەلی مستەفایی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی میهری ئێرانی ڕایگەیاندووە، “تا ئێستا 2 هەزار و 500 نەخۆش بەم دەرمانە لە کۆرۆنا ڕزگاریان بووە” و لەبارەی پاشهاتەکانی بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە دکتۆرە کوردەکە دەڵێت، بەیسی دەرمانەکە گیاییە و هیچ پاشهاتێکی نییە و زەرەری نابێت بۆ ئەوانەی بەکاری دێنن

عەلی مستەفایی ئاشكرایکردووە، ئەوانەی بە سووکی تووشی کۆرۆنا بوونە بەم دەرمانە یەکسەر چاک دەبنەوە و بۆ چارەسەریی ئەوانەش کە بە قورسی تووشی کۆرۆنا هاتوون زۆر بەکەڵکە و کاریگەریی ئیجابی هەیە.

هاوکات مەحمود ڕەزا مورادی سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکی کرماشان سەبارەت بە دروستکردنی ئەم دەرمانە لە لایەن پڕۆفسۆر مستەفاییەوە وتویەتی “ئەمە شانازییەکی گەورەیە بۆ کرماشان و ئێران”.

لەسەر مۆڵەتی فەرمی دەرمانەکە زانکۆی پزیشکی کرماشان ئاشکرایکردووە کە هەموو ڕێوشوێنەکان گیراوەتە بەر و دۆسیەی ئەم دەرمانە نێردراوەتە تاران و ناوەندی دەرمانی ئێران خەریکە دوایین لێکدانەوەی بۆ دەکات و لە هەفتەی داهاتوو مۆڵەتی پێدەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی ‘تاوانی جەنگ’ی سەربازانی لەعێراق 26 ملیۆن دۆلاری خەرجكردووە

ڕۆژنامەی (زە سەن) لە ڕاپۆرتێكدا ئاشكرایدەكات، بەریتانیا بۆ یەكلاكردنەوەی سكاڵای “تاوانی جەنگی نەسەلمێنراو” كە سەربازەكانی لە عێراقدا ئەنجامیانداوە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: حاڵەتێکی دیکەی گومانلێکراوی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی دیکەی تای خوێنبەربوون لە زاخۆ هەیە کە بەشێوەی سەرەتایی پشتڕاستکراوەتەوە و تووشبووەکە…
Total
0
Share