سور دەبێت یان شین؟

ڕەنگی ئەو چوار ویلایەتەی کە ماوە دەنگەکانی جیابکرێتەوە لە نێوان شین و سوردایە، کە ئەگەر شین بێت ئەوە کاندیدی دیموکراتەکان جۆبایدن تێیدا سەردەکەوێت و ئەگەر سور بێت دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان سەرکەوتن بە دەستدەهێنێت.

ئێستا پێنج ویلایەت ماون کە دەنگەکانیان جیابکرێتەوە کە ئەوانیش، ئالاسکا و نیڤادا و جۆرجیا و کارۆلینای باکور و پێنسلڤانیایە.

لە ویلایەتی نیڤادا لە ٪84ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە و جۆبایدنی دیموکراتەکان لەپێشە بە جیاوازی زیاتر لە هەزار دەنگ، بۆیە ڕەنگی ویلایەتەکە نیمچە شینە.

ناوچەی ڕکابەری قورس لە ویلایەتی جۆرجیایە کە ئەمڕۆ دوو جار کاندیدی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پێشی یەک کەوتوون، بۆیە ڕەنگی ویلایەتەکە لە نێوان شین و سوردا یاری دەکات.

لە ویلایەتەکانی پێنسیلڤانیا و کارۆلینای باکور زیاتر لە ٪90ی دەنگەکان جیاکراوەتەوە و لە هەردوو ویلایەتەکە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان لە پێشە، بۆیە ڕەنگی ویلایەتەکە نیمچە سورە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیسرائیل.. دەیان کەس کە ڤاکسینی فایزەریان وەرگرتووە توشی هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ بوون

وەزارەتی تەندروستیی ئیسرائیل توشبوونی دەیان هاوڵاتیی وڵاتەکەی بە هەوکردنی ماسولکەکانی دڵ ڕاگەیاند، یەکێک لە ئەگەرەکانیش بۆ کوتانیان بە…
Total
0
Share