ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە

بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی ئەو فشارەی لەسەریانە و بۆ پاپەندبوون بە مەرج و ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە تەنها سێ جۆر مامەڵە بەڕێدەکەن.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتییەکە ئاشکرایکردووە، “داوا لە هاوڵاتییان دەکەن کە تەنها بۆ مامەڵەی هاوسەرگیری و مامەڵەی جیابوونەوە و مامەڵەی وەفات (مردن) سەردانی بەڕێوبەرایەتییەکە بکەن”.

ڕەگەزنامەی سلێمانی مەرجی داناوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو سەردانیان دەکەن کە دەبێت منداڵەکە تەمەنی سی مانگی تەواو کردبێت.

هاوکات داوای لە هاوڵاتییان کردووە، لەکاتی سەردانکردن مەرجەکانی تەندروستی ڕەچاوبکەن بۆ خۆپاراستن بەبێ دەستکێش و دەمامک ناچارن هاوڵاتیان نەکەنە ژوورەوە بۆ فەرمانگەکان لەبەر سەلامەتی هەمووان.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕەگەزنامەی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان کردووە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانتان بە پێچەوانەوە ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ بەغداد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان: پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان

لەدوای هێرشەکانی سەر شاری هەولێر مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە، پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین…
زیاتر ببینە

غالب محەمەد: کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر خەڵک بباتەوە

غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت، کەناڵێکی نەوتاوی دەیەوێت بە کێشەی دکتۆر و نەخۆشێک بەئەهلیکردنی کەرتی تەندروستی لەبیر…
Total
0
Share