كەشناسیی هەرێم پێشبینی دەكات سبەی چوارشەممە بارانبارین دەستپێبكاتەوە.
كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكراكردووە، ئەمڕۆ بەگشتی ئاسمانی هەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ چوارشەممە لە ئێوارەوە بارانبارین دەستپێدەكات و لە شەودا بارانەكە زۆربەی ناوچەكان دەگرێتەوە، بەشێوەیەك ئاستى دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان مامناوەند دەبێت، لە هەندێك ناوچەى تر نمەباران دەبێت.
كەشناسی پێشبینیی بەفربارینیشی كردووە لە ناوچە بەرزە شاخاوییە سنووریەکان.
سەرچاوەى ئەو بارانبارینە نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاستە و پێشبینی دەكرێت نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە كۆتایی بە بارانبارین بێت.