ئیدارەی پاریس سان جێرمان لە پۆچتینۆ بێزارن

فرانسیس ئاگوێلار، سەرنووسەری ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دەڵێت، “زانیاریم هەیە ‏بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان لە پۆچتینۆی ڕاهێنەر رازی نین”.‏

ئاگوێلار ئاماژەی بەوەداوە، بەرپرسانی یانە فەرەنسییەكە، پێیانوایە پۆچتینۆ وەك پێویست ‏كۆنترۆڵی ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەكانی نەكردووە.‏

هەروەها لە شێوازی یاریكردنی تیمی پاریس سان جێرمان ڕازی نین و پێیانوایە تا ئێستا ‏ناسنامە و فەلسەفەی تایبەت بەخۆی نییە.‏

هەر پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە، پۆچتینۆی ڕاهێنەری پاریس لە كۆنگرەی ‏ڕۆژنامەوانیی پێش یارییەكەی كڵەپ برۆج ڕایگەیاند، “هەست بە پشتگیریی هاندەران و ‏یاریزانەكان دەكەم”.‏

وتیشی، “ئێمە ئێستا لە قۆناغی بونیادنانداین”.‏

بەردەوام لەكاتی هاتنەئارای پرسی پۆچتینۆی ڕاهێنەر و ئەگەری دوورخستنەوەی، ‏زەینەدین زێدانی فەرەنسی بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەی.‏

بابەتی پێشتر

سبەینێ بارانبارین دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

لە دهۆك دەست بە پێدانی ژمارە بە ماتۆڕسكیلەكان دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share