سلێمانی.. بریندارێكی ڕوداوه‌كه‌ى ڕانیه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

ئێوارەی پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەم، ڕداوێکی هاتوچۆ لە نزیک پردی هیزۆپ لە ئیدارەی ڕاپەڕین ڕویدا، بووەهۆی گیانلەدەستدانی چوار هاوڵاتی و برینداربوونی چواری تر.

دواتر و لە درەنگانی شەودا، یه‌كێكی تر لە بریندارانی ڕوداوەكە كە كچێكی تەمەن 10 ساڵانە، لە نەخۆشخانەیەكی سلێمانى به‌هۆى سه‌ختیى برینه‌كانییه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ستدا.
پێشتر لەو ڕوداوەی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین دا، چوار كەس گیانیان لەدەستدابوو كە باوك و نه‌نك و باپیرى كچە منداڵەكە بوون، لەگەڵ گیان له‌ده‌ستدانى گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 23 ساڵ.
هەمان ڕۆژ لەسەر ڕێگای پشتێنەی کەلار، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلەوە پێنج کەس برینداربوون كە دووان لە بریندارەکان منداڵ بوون.
لە ڕوداوێکی دیکەی هاتوچۆدا له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای پێنجوێن – سەیدسادق، شەش كەس برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وەزیری سەرچاوەكانی ئاو: ئێران ڕێڕەوی ڕووبارەكانی گۆڕیوە

بابەتی دواتر

ترەمپ هێشتا پێی وایە دەنگەکانی دزراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەی نەوت لەم شوێنانە دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “سبەی یەكشەممە لە چەند شوێنێك نەوتی سپی دابەشدەكرێت”. بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت…
Total
0
Share