سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرۆکایەتیی جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ سوپای عێراق و هەواڵگریی سوپا کۆبوونەوە دەکەن.
بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی شاندەکە، دوو کۆبوونەوەی جیا بكرێن، هەواڵگریی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە و هەواڵگریی بەرگریی عێراق لە فەرماندەیی ئۆپەراسێۆنە هاوبەشەکان كۆدەبنەوە.
لەکۆبوونەوەیەکی دیكەشدا، بڕیارە لە ناو وەزارەتی بەرگریی عێراق، کۆبوونەوەیەک لەنێوان ئەمینداری گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمینداریەتی گشتیی بەرگری بەغداد بەڕێوەبچێت، گفتوگۆ لەبارەی چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە ئەمنییانە بكرێت، كە لە ناوچە كێشەلەسەرەكان و سنوورەكانی نێوان پێشمەرگە و دروستبوون، هەروەها هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە، تا بۆ بەیەکەوە ڕۆڵبینین لە ڕاوەدوونان و تێکشکاندنی چەکدارانی داعش.
کۆبوونەوەکانی نێوان پێشمەرگە و بەرگریی عێراق بەردەوامی هەیە و هەردوولا بە ئامانجی بنبڕکردنی جووڵەی چەکدارانی داعش و پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنی هەیە، لەگفتوگۆدان، هاوکات تاوتوێکردن و بەکردەییکردنی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپا، لەپێشینەی گفتوگۆکاندایە.