لەبارەی بەشەخۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا و بڕیارە تاكۆتایی ئەم مانگە هاوڵاتییان سەبەتەی خۆراكی مانگی پێنج وەربگرن.

كامەران فەتاح، بەڕێوەبەری خۆراكی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئێستادا سەبەتەی خۆراكی مانگی پێنج بە داتای مانگی شەش دابەشكراوە و هاوشێوەی عێراق بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشەخۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا.

وتیشی، ” ئەو بەشەخۆراكانەی دابەشدەكرێن، بریتین لە برنج، دۆشاو، شەكر، نیسك و زەیت، بەڵام تائێستا زەیت بەدەستمان گەیشتووە و چاوەڕواندەكرێت تا كۆتایی ئەم مانگە كۆتایی كۆتایی بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی ئەم مانگە بهێندرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە هەنگاوەكانمان بۆ دوورخستنەوەی مووچەی فەرمانبەران لە ململانێ سیاسییەكان بەردەوامین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیی لە سەید عەممار حەكیم،…
Total
0
Share