چامپیۆنز لیگ.. ئەمڕۆ یاریی بەهێز بەڕێوەدەچێت

ئەمشەو گەڕی شەشەم و كۆتایی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ‏بەڕێوەدەچێت و چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن.‏

كاتژمێر 8:45 خولەك دوو یاریی دەكرێن، پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و كلۆپ ‏برۆجی بەلجیكی ڕوبەڕووی یەك دەبنەوە، یارییەكە لە پارك دو فرانس بەڕێوەدەچێت.‏

مانچستەر سیتی-ی ئینگلیزیش دەبێتە میوانی لایبزیك-ی ئەڵمانی.‏

هەردوو یانەی مانچستەر سیتی و پاریس سان جێرمان بە پلەكانی یەكەم و دووەم ‏سەركەوتنیان بۆ قۆناغی شازدە مسۆگەركردووە.‏

كاتژمێر 11:00 چەند یارییەكی تر بەڕێوەدەچن، پۆرتۆ لە پۆرتوگال میوانداریی ئەتلەتیكۆ ‏مەدرید دەكات.‏

میلانی ئیتاڵی-ش ڕووبەڕووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە.‏

میلان بۆ گەیشتن بە قۆناغی شازدە، پێویستی بە بردنەوەیە لە لیڤەرپوڵ و دەبێت ‏یارییەكەی تریش بە بردنەوەی ئەتلەتیكۆ مەدرید، یاخود یەكسانبوون كۆتایی بێت.‏

ئەتلەتیكۆش بە مەرجێك دەگاتە قۆناغی شازدە، بردنەوە بەسەر پۆرتۆ بەدەستبهێنێت و ‏یارییەكەی تریش بە شكستی میلان یاخود بە یەكسانبوون كۆتایی بێت.‏

لە یارییەكی تردا و لەهەمان كاتدا ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە یاریگای خۆی میوانداریی ‏ئینتەر میلانی ئیتاڵی دەكات.‏

هەردوو یانەكە گەیشتونەتە قۆناغی شازدە، بەڵام هەردووكیان شەڕی ئەوە دەكەن بە ‏یەكەمی كۆمەڵەكەیان سەركەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستبهێنن.‏

ڕیاڵ مەدرید 12 خاڵی هەیە و پێشەنگە، بە بردنەوە و یەكسانبوون بە پلەی یەكەمی دەگاتە ‏قۆناغی شازدە، ئینتەریش تەنها بە بردنەوە پلەی یەكەم دەگرێت.‏

یارییەكانی ئەمڕۆی چامپیۆنز لیگ

پاریس سانجێرمان – كلۆب برۆج 8:45

لایبزیگ – مانچستەر سیتی 8:45

بروسیا دۆرتمۆند – بیشكتاش 11:00

ئەیاكس – سپۆرتینگ لیشبۆنە 11:00

پۆرتۆ – ئەتلەتیكۆمەدرید 11:00

میلان – لیڤەرپوڵ 11:00

ڕیاڵ مەدرید – ئینتەرمیلان 11:00

شاختار دۆنیستیك – شیریف تراسپۆل 11:00

بابەتی پێشتر

پێشمەرگە و سوپای عێراق دوو کۆبوونەوەی سەربازی و هەواڵگری دەکەن

بابەتی دواتر

سەدر و پلاسخارت كۆبوونەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share