پارێزەرانی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان ڕایانگەیاند، ئومێد بەرۆشکی ئێستا لە زیندانی دهۆکە و ماوەی ساڵێک و 10 مانگ سزای زیندانیکردنی ماوە، لەگەڵ ئەوەی بڕیاردرا سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی لەسەر هەڵگیرێت.
پارێزەرانی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم دادگای دهۆك ڕایانگەیاند، “ئێستا لە زیندانی دهۆک ڕێگا بە کەسوکارەکەی ئومێد بەرۆشکی نادەن سەردانی بکەن و پەیوەندی تەلەفۆنییان لێ قەدەغەکردووە، لەگەڵ ئەوەش پێوسیتە ساڵێک و 10 مانگ لە زینداندا بمێنێتەوە”.
پارێزەران دەڵێن، لەو حەوت سکاڵایەی لەسەر ئومێد بەرۆشکی بووە، یەکێک لە سکاڵاکانی لەسەر لابراوە کە شەش مانگە و دەبێت لەو شەش مانگەدا لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندا بێت، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان تێبینییان هەبێت لەسەری، دەستگیردەکرێتەوە”.
ئەو سکاڵایەی کە لەسەر ئومێد بەرۆشکی لابراوە، سکاڵایەکی “مەلا حیسان” پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو شەش مانگەی سزای سکاڵاکەی لەسەر لادراوە.