سوپای عێراق جووڵەی پێكرايەوە و مەترسییە لەسەر كۆرمۆر

هێزێكی سەر بە سوپای عێراق جووڵەی پێكراوە و بەنیازبوون بازگەیەك لەسەر ڕێگای سەرەكیی قادركەرەم – دوزخورماتوو دابنێن و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ڕێگەیان پێنەدراوە و بەپێی زانیارییەكان دانانی ئەو بازگەیە مەترسییە لەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سنوورەكە گواستیەوە، ئەمڕۆ شەممە، هێزێكی سەر بە سوپای عێراق بەنیازبوون بازگەیەك لەسەر ڕێگای سەرەكیی ناحیەی قادركەرەم – دوزخورماتوو دابنێن و لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە ڕێگەیان پێنەدراوە و دواتر پاشەكشەیان كردووە.
ئاشكرایكرد، بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەیەك لەنێوان هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لەو ناوچەیە ئەنجامبدرێت و سوپای عێراق ماوەی چەند ڕۆژێكە داوا دەكات بازگەیەك لەو ڕێگە سەرەكییە دابنێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، دانانی ئەو بازگەیە لەلایەن سوپای عێراقەوە مەترسی لەسەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دروستدەكات و ماوەی چەند ڕۆژێكە جموجۆڵی هێزە عێراقییەكان لەو سنوورانە بەدیدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. جوان ئیحسان: راگرتنی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پلەی یەک زیانی بە تورکیا گەیاندووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، رایدەگەیەنێت، “راگرتنی گەشتەئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی بە پلەی یەک زیانی بە تورکیا گەیاندووە”. د. جوان…
Total
0
Share