ئیبراهیمۆڤیچ: جارێ ئامادەنیم و دەترسم

ئەستێرەی سویدیی یانەی ئەی سی میلان، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ بیر لە وازهێنان ناکاتەوە و ئامادەش نییە بەمنزیکانە وازهێنانی یەکجارەکی ڕابگەیەنێت.

زڵاتان پەرتووکێکی نوێی لەبارەی ژیانییەوە بەناونیشانی (ئەدرینالین) بڵاوکردووەتەوە، لەو بارەیەوە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ “ڕای” ئیتاڵیا ئەنجامدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا دەرباەی وازهێنانی لە بواری تۆپی پێ ڕایگەیاندووە، “نازانم دوای وازهێنانم لە تۆپی پێ چی چاوەڕێم دەکات، بەهیچ شێوەیەک بۆ ئەو قۆناغەی ژیانم ئامادەنیم، زۆر لەو قۆناغ و بڕیارە دەترسم و دڵنیاشم دوای وازهێنان هەرگیز کاری شیکاری و بێژەری بۆ یارییەکان ناکەم، ئەوانەی ئەو كارە دەكەن لەبەر ئەوەیە کە حەزدەکەن بەردەوام سەرنجیان لەسەربێت”.

ئیبراهیمۆڤیچ تەمەنی 40 ساڵە و هێشتا توانا جەستەییەکانی ڕێگەیانپێداوە بەردەوامببێت لە یاریکردن، لەم وەرزەدا بە درێسی میلانەوە شەش گۆڵی لە نۆ یاریدا تۆمارکردووە.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا، سوڵتانی تۆپی پێ دووپاتیدەکاتەوە، بەهۆی ئازاری جەستەیەوە بێزاربووە، بەڵام هەرگیز بیری لە وازهێنان نەکردووەتەوە و ئەو ئازارە دەکاتە وزەیەک بۆ بەردەوامبوون لە یاریگاکان، تاوەکو ئەو کاتەی لە میلان وازهێنان ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

لە (72) کاتژمێری داهاتوودا جەنگی نێوان ڕیاڵ و ڕایەڵەی لالیگا یەکلاییدەبێتەوە

بابەتی دواتر

سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی لەسەر بەرۆشكی هەڵگیرا، بەڵام لەزیندان دەمێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share