یەحیا ڕەسوڵ: هەماهەنگیمان لەگەڵ پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی نێوانمان

ڕێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ چەسپاندنی ئاسایش لەو ‏ناوچانەی لەبەردەم هەڕەشەی داعشدان ڕادەگەیەنێت، دەڵێت، هەماهەنگیمان لەگەڵ ‏پێشمەرگە هەیە.‏

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ‏ڕایگەیاند، هێزە ئەمنییەكان بە دەستی ئاسنین لە هەموو ئەوانە دەدەن كە دەیانەوێت زیان ‏بە ئاسایشی هاوڵاتی بگەیەنن.‏

وتیشی، “هەماهەنگیی باڵا لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە هەیە بۆ پاراستنی ناوچەكانی ‏نێوانمان و ڕێگری لە هەوڵی پاشماوەی داعش بۆ تێكدانی دۆخی ئەمنی”، ‏دووپاتیشیكردەوە، “ڕێوشوێنی ئەمنی دەگیرێتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایش بە چاوكراوەیی و ‏توانای سەرجەم هێزە چەكدارەكان لە سەرجەم ناوچەكاندا”.‏

لێدوانەكەی یەحیا ڕەسوڵ لەكاتێكدایە ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی ‏عێراق چوونە ناو گوندی لهێبان، پاش ئەوەی دوێنێ لەلایەن دانیشتووانەكەیەوە چۆڵكرا و ‏شەوی ڕابردووش لەلایەن داعشەوە كۆنتڕۆڵكرا.‏

بابەتی پێشتر

سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی لەسەر بەرۆشكی هەڵگیرا، بەڵام لەزیندان دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پێویستە ھێزی پێشمەرگە بەخێرایی لە ھەموو ڕوویەکەوە ئامادە و پڕچەک بکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی برنج بەرزبووەوە

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی برنج بەرزبووەتەوە و یەك تۆن برنج 200 دۆلار چووەتە سەر نرخەكەی، هاوكات…
Total
0
Share