سكاڵای پەرلەمانتارەكەی پارتی لەسەر بەرۆشكی هەڵگیرا، بەڵام لەزیندان دەمێنێتەوە

پارێزەرانی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان ڕایانگەیاند، ئومێد بەرۆشکی ئێستا لە زیندانی ‏دهۆکە و ماوەی ساڵێک و 10 مانگ سزای زیندانیکردنی ماوە، لەگەڵ ئەوەی بڕیاردرا ‏سكاڵای پەرلەمانتارێكی پارتی لەسەر هەڵگیرێت.‏

پارێزەرانی دۆسیەی زیندانیکراوانی بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەردەم ‏دادگای دهۆك ڕایانگەیاند، “ئێستا لە زیندانی دهۆک ڕێگا بە کەسوکارەکەی ئومێد ‏بەرۆشکی نادەن سەردانی بکەن و پەیوەندی تەلەفۆنییان لێ قەدەغەکردووە، لەگەڵ ئەوەش ‏پێوسیتە ساڵێک و 10 مانگ لە زینداندا بمێنێتەوە”.‏

پارێزەران دەڵێن، لەو حەوت سکاڵایەی لەسەر ئومێد بەرۆشکی بووە، یەکێک لە ‏سکاڵاکانی لەسەر لابراوە کە شەش مانگە و دەبێت لەو شەش مانگەدا لەژێر چاودێریی ‏هێزە ئەمنییەکاندا بێت، ئەگەر هێزە ئەمنییەکان تێبینییان هەبێت لەسەری، ‏دەستگیردەکرێتەوە”.‏

ئەو سکاڵایەی کە لەسەر ئومێد بەرۆشکی لابراوە، سکاڵایەکی “مەلا حیسان” ‏پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستانە و ئەو شەش مانگەی سزای سکاڵاکەی لەسەر ‏لادراوە.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەنگاوێكی باش و كوالێتییەكی خراپ
داوا لە سامانە سروشتییەكان دەكرێت ڕێنماییەكی خۆی جێبەجێبكات

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێدانی نەوت بە پاڵاوگەكان بۆ دابینكردنی بەنزین لە ناوخۆدا بە هەنگاوێكی باش ناودەبات، بەڵام سەبارەت…
Total
0
Share