ڕه‌ئیسی: كار بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین

سه‌رۆك كۆمارى ئێران ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حکومەتەکەی کاردەکات بۆ لابردنی سزاکانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى.

ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، له‌ چاوپێكه‌وتنێكى تەلەڤیزیۆنیدا بەڵێنی دا ڕووبەڕووی قەیرانە ئابورییەکانی ئێران ببێته‌وه‌.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد هەمووشتێک دەکه‌ن بۆ دابینکردنی سەقامگیریی ئابوریی.

له‌باره‌ى گه‌مارۆكانى سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ڕه‌ئیسی جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه‌، بۆ لابردنی سزاکان هەوڵی زۆر دراون، وەک ئاماژەیەک بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بە زیندووکردنەوەی ڕێکكەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان.

بەپێی ئەو ڕێکكەوتنە، سزاکانی سەر ئێران کەمدەکرێنەوە و لەبەرامبەریشدا دەبێت ئێران چالاکییەکانی بەرنامە ئه‌تۆمییه‌كه‌ى سنوورداربکات.

له‌ ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووه‌وه‌، دوای ڕاگرتنیان بۆ ماوەی پێنج مانگ، گفتوگۆکان سەبارەت بە دووبارە زیندووکردنەوەی ڕێكکەوتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ دەستیانپێکردەوە.

بابەتی پێشتر

وه‌زاره‌تى سامانه‌ سروشتییه‌كان وه‌ڵامى عه‌لی حه‌مه‌ساڵح دەداتەوە

بابەتی دواتر

جۆرێکی دەیناسۆری نوێ دۆزرایەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لێكۆڵینەوە لە رووداوی هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان دەكەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایدەگەیەنێت، هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئازەربایجان لە تاران سەركۆنە دەكەین و لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.…
Total
0
Share