جۆرێکی دەیناسۆری نوێ دۆزرایەوە کە پێشتر هاوشێوەی نەبووە

زانایانی چیلی جۆرێکی دەیناسۆریان دۆزییەوە کە پێشتر لەوجۆرە نەبووە و بەپێی توێژینەوەکان زیاتر لە 71 بۆ 74.9 ملیۆن ساڵ لەو ناوچەیە ژیاون.

زانایانی بواری شوێنەوارناسی دوای ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ئێسکە پەیکەری دەیناسۆرێک لەلایەن زانایانەوە بە جۆری ستینگۆرۆس ئیلینگانس دیاریکرا، دوای ئەوەی ماوەی سێ ساڵ پێشتر ئێسکە پەیکەرەکەی بە نیمچە تەواوی لەناوچەی باتاگۆنیا لەباشووری وڵات دۆزرایەوە.

ئەلیکساندەر فارگاس زانای بواری توێژینەوە لە شوێنەوارەکان لەبارەی دۆزینەوەکەوە ڕایگەیاند، “ئەو ئێسکە پەیکەرە تووشی سەرسوڕمانی کردین بەڕاستی بۆ ئێمە زۆر گرنگە لەڕووی زانستییەوە، ئەم جۆرە بە حەوت جۆر پێست لەشی داپۆشراوە، ئەمەش یەکێکە لە هەرە بەشە جیاکەرەوەکانی لە جۆرەکانی دیکە”.

زانایانی چیلی نزیکەی 80%ـی ئێسکە پەیکەری دەیناسۆرێکیان دۆزییەوە کە بەپێی هەڵسەنگاندن و توێژینەوەکانیان نزیکەی 71 بۆ 74.9 ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لەو ناوچەیە ژیاون، دێژییەکەی دوو مەترە و کێشەکەی 150 کیلۆگرامە.

بابەتی پێشتر

ڕه‌ئیسی: كار بۆ لابردنى سزاكانى سه‌ر ئێران ده‌كه‌ین

بابەتی دواتر

شانه‌ى ئه‌منیی عێراق: ئاسایشمان بۆ گوندى لهێبان گه‌ڕانده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share