ڤیدیۆ.. جارێکی دیکە مزگەوتێکی شیعەکان لە ئەفغانستان تەقێندرایەوە و کوژراو هەن

وەک هەینیی ڕابردوو، جارێکی دیکە تەقینەوە لەناو مزگەوتێکی شیعەکان لە ئەفغانستان ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک کوژراون.

تەقینەوەکە لە مزگەوتێکی شیعەکان لە قەندەهار لە باشووری ئەفغانستان ڕوویداوە و بەپێی ڤیدیۆی دوای ڕووداوەکە، چەند کەسێک کوژراون.

بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە لە مزگەوتێکدا بەناوی “ئیمام بارەگا” لە قەندەهار ڕوویداوە.

تا ئێستا بە تەواوی دیارنییە تەقینەوەکە بە چی ئەنجامدراوە، بەڵام ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن كە تەقینەوەکە لەڕێگەی خۆکوژێکەوە ئەنجامدرابێت.

هەفتەی ڕابردوو لە ڕۆژی هەینی و لەکاتی نوێژی هەینیدا تەقینەوەیەک لە مزگەوتێکی شیعەکان لە قەندوز ڕوویدا و 50 کەس کوژران.

ئەوە جاری یەکەم نییە کە هێرشدەکرێتەسەر پێکهاتەی “هەزارە” لە ئەفغانستان بەهۆی ئەوەی هەزارە شیعە مەزهەبن.

هۆشداریی.. دەکرێت ڤیدیۆکە بۆهەندێک کەس گونجاو نەبێت بۆ سەیرکردن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: بۆ یەكخستنی هێزەكان لەگەڵ حکومەتی سوریا گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش

مەزڵوم عەبدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی مەزڵوم عەبدیدا هاتووە، لەگەڵ حکومەتی سوریادا گەیشتوینەتە…
زیاتر ببینە

وەزیری بازرگانیی عێراق: لیژنەیەکی هاوبەشی ئابوریمان لەگەڵ تورکیا پێکهێنا

وەزیری بازرگانیی عێراق لە بارەی پێکهێنانی لیژنەیەک رایگەیاند، لیژنەیەکی ئابوری لەگەڵ تورکیا پێکهێنراوە کە ئاستەنگەکانی بەردەم بازرگانانی هەردوو…
Total
0
Share