كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینییه‌كى نوێی بۆ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ڕگه‌یاند
كه‌شناسیی هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەفربارین لە سنوورى حاجى ئۆمەران به‌رده‌وامى هه‌یه، پێشبینیش ده‌كات بارانبارین له هه‌ولێر و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى دیكه به‌رده‌وام بێت.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، بارانبارین لە بەشێک لە ناوچەکان، بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستیپێکردووە وە پێشبینی دەکرێت ڕێژەى بارانبارینەکە زیاتریش بێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر ده‌بارێت.
كه‌شناسی پێشبینی ئه‌وه‌شیكردووه، ئەو شه‌پۆله بارانبارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ناوچەکە بمێنێتەوە تا کاتەکانى بەرەبەیانی ڕۆژی ئەمڕۆ دووشەمە و پاشان کۆتایى پێبێت.