قائیمقامییەتی سلێمانی 12 شوێنی دیکەی بەهۆی سەرپێچییەوە داخست

ڕاگەیاندنی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، جگە لە چەندین پسوڵەی سەرپێچی کە بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکانەوە بۆ ژمارەیەک شوێن و نانەواخانە کراوە، ئەمڕۆ هەینی 12 شوێنی دیکەیان داخستووە.

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، لەدرێژەی هەڵمەتەکانمان سەردانی ژمارەیەک لە  چێشتخانە، نانه‌واخانه، شیرینییه‌كان و دوکانەکانی دیکەی بازاڕی شاری سلێمانیمان کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و ڕێنماییەکانی دیکەی کارکردن و دانانی خواردن و خواردنەوە لە شوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر (12) شوێن داخران.

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، ” به‌پێی ڕێنماییه‌كانی تەندروستی، نابێت خواردن و خواردنەوە له‌ شوێنی گه‌رم و به‌رتیشكی خۆر عه‌مبار بكرێت یان بگوازرێته‌وه‌، چونكه‌ به‌هۆی كارلێكی كیمیاییه‌وه پێکهاتەکانیان دەگۆڕێت و ده‌بێته‌ هۆكاری‌ كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رگریی له‌ش و زیان به‌ته‌ندروستیی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، هەروەها دەبێتەهۆی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەولێر.. دەستگیركردنی دوو باندی بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەلایەن هێزەكانمان دوای وەرگرتنی رەزامەندیی داوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا توانیمان…
Total
0
Share