لە سلێمانی تیم و شوێنی تایبەت بە تووشبووانی كەڕووی ڕەش جیاكرایەوە

لە سلێمانی بە فەرمی تووشبوونی چەند كەسێك بە كەڕووی ڕەش ڕاگەیەندرا، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دووپاتیدەكاتەوە، پێشتریش حاڵەتی تووشبوون بە كەڕووەكە هەبووە، زیاتر ئەوانەن كە نەخۆشیی شەكرەیان هەیە.

هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “سێ حاڵەتی تووشبوون بە كەڕووی ڕەش لە سلێمانی تۆماركراوە”.

نەیشاردەوە كە لەماوەی ڕابردوو ناوە ناوە حاڵەتی تووشبوون بە كەڕووی ڕەش هەبووە و زۆربەیان ئەو كەسانە بوون كە تووشبووی كۆرۆنا بوون و لە نەخۆشخانەكان مابوونەوە.

ڕوونیشیكردەوە، “هەموو ئەو نەخۆشانەی تووشی كەڕووی ڕەش بوون شەكرەی كۆنترۆڵنەكراوی درێژخایەنیان لەگەڵدایە و بەرگریی لەشیان لاوازە و تەمەنیان لەسەرووی 70 ساڵەوەن”.

جێگری بەرپرسی تەندروستیی سلێمانی وا شیكردەوە، “بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆری (ستیرۆید)یان وەرگرتووە، ئەو كەسانە دوای تووشبوونیان بە كۆرۆنا، تووشی كەڕووی ڕەش بوون”.

ئاشكراشیكرد، “قاوشێكی 12 قەرەوێڵەییمان جیاكردووەتەوە، چونكە ئەو حاڵەتانە زیاتر بە دەستلێدانی ڕاستەوخۆ دەگوازرێنەوە نەك بە ڕاستەوخۆ و پەتایەكی گوازرەوە نییە”.

جگە لە كردنەوەی بەشە تایبەتەكەش، تیمێكی پسپۆڕی پزیشكییان پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی تووشبووانی كەڕووی ڕەش.

بابەتی پێشتر

حزبێكی دیكە پشتیوانیكردنی هاوپەیمانی كوردستانی ڕاگەیاند

بابەتی دواتر

گۆرێتسکا یانە گەورەکانی ئەوروپای بێهیواکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share