دۆڕاندن واریەرزی لە لوتکەی خۆرئاوا نەهێنایە خوارەوە

تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە دوایین ڕووبەڕووبوونەوەی هەفتەی 24ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، دۆڕاندنی بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆمارکرد.

تیمی واریەرز لە چارەکی یەکەمدا بە ئەنجامی (21-36) بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز دواکەوتن، بەڵام لە چارەکی دووەمدا بە ئەنجامەکانی (37-31) پێشەنگییان گرتەوە.

سان ئەنتۆنیۆ سپێرێز جارێکی دیکە باڵادەستی نیشاندا و چارەکی سێیەمی بە ئەنجامی (30 – 32) لەبەرژەوەندیی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەڕای ئەوەی لە چارەکی چوارەمدا جەنگاوەرانی گۆڵدن ستەیت بە ئەنجامی (19-13) پێشەنگییان گرتەوە، بەڵام بەکۆی گشتی ئەنجام (107-112) دۆراندنیان تۆمارکرد.

سەرباری دۆڕاندن، تیمی گۆڵدن ستەیت واریەرز لە لوتکەی ڕیزبەندیی تیمەکانی خۆرئاوای ئەمریکا بەردەوامبوون.

ئەمانەش ئەنجامی یارییەکانی دیکەن:

میڵواکی باکس 124-102 مەیامی هیت

برۆکلین نێتس 107-111 چیکاگۆ بوڵز

داڵاس ماڤرێکس 90-97 مێمفیس گریزلیس

پۆرتلاند ترەیڵ بلایزەرس 107-112 بوستن سێڵتیکس

ساکرامینتۆ کینگز 104-99 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

بابەتی پێشتر

مۆدریچ: هێشتا زووە باسی ناسناوی لالیگا بکەین

بابەتی دواتر

لە تەقینەوەوە بۆ کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە.. نەتەنز لەژێر هەڕەشەدایە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share