بوسکێتس هاندەرانی بەرشلۆنەی تووشی سەرسوڕمانکردووە

پێشکەشکردنی ئاستێکی ناوازە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لەلایەن سێرجیۆ بوسکێتس-ەوە، سەرنجی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بەرشلۆنەی ڕاکێشاوە.

بوسکێتس وەک یەکێک لە ئەزمووندارەکان بەدرێسی هەڵبژاردەی ئیسپانیاوە بەشداری یورۆ نەیشن لیگی کرد، بەباشترین یاریزانی هێڵی ناوەند لە خولەکە دەستنیشانکرا و ئاستێکی خەیاڵیی پێشکەشکرد.

چاڤی هێرناندێز لەوەڵامی پرسیارێکدا دووپاتیدەکاتەوە، کە ناکرێت ڕەخنەی بێبنەما لە بوسکێتس بگیرێت، شکستی ناوەند و بەرگری بارسا دەخاتە ئەستۆی پێکهاتەی کەتەلۆنییەکان بەگشتی کە نەیانتوانیوە لە بەرگریکردندا باشتر دەربکەون.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نووسیویەتی، هاندەرانی بارسا تووشی سەرسوڕمانبوون لە ئاستی بوسکێتس، بەدرێسی لارۆخاوە یەکێکە لە باشترینەکانی جیهان و بەدرێسی بەرشلۆنەوە خراپترین ئاستی پێشکەشکردووە، کە ئەوەش بۆ شکستی کومان و سەرکەوتوویی لویس ئێنریکی دەگەڕێننەوە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم یاریزانە.

یەکێکی دیکە لە هۆکارەکان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە ناوبراو لەگەڵ ڕۆدری باشتر لەناو یاریگا خۆی گونجاندووە، بەپێچەوانەوە لەگەڵ فرینکی دی یۆنگ هەمان شێوە یاریکردنیان هەیە و بەردەوام کێشەیان بۆ دروستدەبێت.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ هاوینی 2022 سیناریۆی مێسی دووبارە دەکاتەوە

بابەتی دواتر

زەبەلاحەکانی ئەوروپا چاویان لەسەر "زڵاتانی نوێ"یە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share