مۆدریچ: هێشتا زووە باسی ناسناوی لالیگا بکەین

ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید، لوکا مۆدریچ پێیوایە لەئێستادا زووە باس لە براوەی ناسناوی خولی ئیسپانیا بکرێت.

مۆدریچ دەڵێت، “ئاماژەکردن بۆ ناسناوی خولی ئیسپانیا لەئێستادا زووە، پێشوەختە زووە باس لە ناسناوێکی درێژخایەن بکرێت، بەڵام بە دڵنیاییەوە خۆشحاڵین و لەسەر هەمان ئاست و ئەنجام بەردەوامدەبین”.

“لوکیتا” باس لە دوایین هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات، کە بەردەوامە لەسەرکەوتن، سەرەڕای ئەوەی سێ ڕۆژ جارێک یاری ئەنجامدەدەن.

لەو بارەیەوە دەڵێت، “پێکهاتەکەمان لەڕووی جەستەییەوە لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ئەوەش لەناو یاریگا ڕەنگیداوەتەوە، من باس لە بابەتی ئاڵوگۆڕی یاریزانان ناکەم لەبەرئەوەی بابەتێکی پەیوەندیدارە بە ڕاهێنەر، تەنانەت کاتێک دەچینە نێو یاریگا باشترین ئاستی خۆمان پێشکەشدەکەین”.

ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا 16 یارییکردووە، 12 بردنەوە و سێ یەکسانبوون و تەنها یەک دۆڕاندنی هەبووە، 39 خاڵی کۆکردووەتەوە، هەشت خاڵ لە نزیکترین ڕکابەرییەوە دوورە کە یانەی ئیشبیلیەیە، جیاوازیی 16 خاڵیان لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە و 10 خاڵیان لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەیە.

بابەتی پێشتر

لایپزیک ڕاهێنەرە ئەمریکییەکەی دوورخستەوە

بابەتی دواتر

دۆڕاندن واریەرزی لە لوتکەی خۆرئاوا نەهێنایە خوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share