بافڵ جەلال تاڵەبانی دووبارە لەگەڵ نوێنەری خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏كۆدەبێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ نوێنەرانی ‏خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان كۆببێتەوە، بەمەبەستی پاڵپشتی لە داواكارییەكانیان و ‏هاوكاریكردنیان لە چارەسەری گرفتەكان.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، كۆبوونەوەكە كاتژمێر 2:00ی ‏پاشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سياسیی يەکێتیی نيشتمانیی کوردستان لە سلێمانی دەبێت، ‏نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەيمانگاکانی سنووری سلێمانی و کەرکوک و هەڵەبجە و ‏بەشێک لە زانکۆ و پەيمانگاکانی هەرێم بەشداردەبن، بەمەبەستی پاڵپشتيکردنی ‏داواکارييەکانی خوێندکاران و هاوکاريکردنيان لە چارەسەرکردنی گرفتەکانيان.‏

لە کۆبوونەوەکەدا، نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەيمانگاکانی (سلێمانی، كەركوك، ‏هەڵەبجە، شارەزوور، كەلار، كفری، خانەقین، ڕانیە، قەڵادزێ، كۆیە، چەمچەماڵ، ‏سەیدسادق، چوارتا، دوكان و دەربەندیخان) بەشداردەبن.‏

پێشتریش بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ژمارەیەك لە نوێنەرانی خوێندكارانی زانكۆ ‏كۆبووەوە و بەڵێنی پێدان گرفت و داواكارییەكانیان چارەسەر بكات.‏

دوێنێش بڵاوكرایەوە، كە بەشێك لە یارمەتییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە زانكۆی ‏سلێمانی و بەشە ناوخۆییەكانی، گەیشتنی یارمەتی و پێداویستییەكانیش بۆ زانكۆ و ‏پەیمانگاكانی دیكە بەردەوام دەبێت.‏

بابەتی پێشتر

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئێران لەسەرجەم سازشەکانی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی ‏پەشیمانبووەتەوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. خشته‌ی پێدانی كاره‌بای مۆلیده‌ گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە حكومەت و لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان یەك بخەن بۆ چارەسەركردنی كێشە داراییەكانی نێوان هەرێم و بەغداد.

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، “پێویستە حكومەت و هەموو لایەنە سیاسییەكان بۆچوون و هەڵوێستیان…
Total
0
Share