بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ خوێندکارە یەکەمەکان: کە بیر لە کوردستان دەکەنەوە جیای بکەنەوە لە حزبایەتی

ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی و کەسوکارەکانیان کۆبووەوە و رایگەیاند، کاتێک بیر لە کوردستان دەکەنەوە جیای بکەنەوە لە حزبایەتی و بیر لە هەموو پارچەکانی کوردستان بکەنەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لە دەباشان پێشوازی لە خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی 12 ی ئامادەیی و کەسوکاریان کرد و لە دوو کۆبوونەوەی جیاوازدا لەگەڵیان رایگەیاند، “‎خوێندكارە ماندوونەناسە سەركەوتووەكان دڵنیایی كوردستانێكی ئاوەدانتر و پرشنگدارترمان پێدەدەن، پێكەوە لە دەباشان گفتوگۆیەكی بەسوود و سەرنجڕاكێشمان ئەنجامدا، لێیانەوە فێربووم و بەڵێنمدا لە هەموو قۆناغەكاندا هاوكار و پشتیوانیان بم”.

لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد، “خۆتان دەزانن دۆخی کوردستان زۆر باش نییە، لەم کاتەدا ئێوە توانیوتانە کاری خۆتان بە باشی ئەنجامبدەن بە دڵنیاییەوە سەری هەموو کوردستانتان بەرزکردووەتەوە”.

داوایشیکرد، “ئێوە دەتوانن کوردستان بەرنە قۆناغێکی دیکە، ، کاتێک بیر لە کوردستان دەکەنەوە جیای بکەنەوە لە حزبایەتی و بیر لە هەموو پارچەکانی کوردستان بکەنەوە پێویستە خزمەت بە هەر چوار پارچەی کوردستان بکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: پێشبینیدەکەم مانگی داهاتوو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە

سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، “پیشبینیدەکەم کۆتایی مانگی ئازار هەناردەی نەوتتی هەرێم دەستپێبکاتەوە”. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی…
Total
0
Share