له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى ڕایگه‌یاند، له‌كاتى چوونیان بۆ گرتنى داواكراوێك ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنانى سلێمانى كراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌فسه‌رێك كوژرا و سێ پۆلیسی دیكه‌ برینداربوون.

سامان نادر، به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانى به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ئه‌مشه‌و مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژى دژى ژنان چوونه‌ بۆ ده‌ستگیركردنى داواكراوێك له‌ ناوچه‌ى تانجه‌رۆ، به‌ڵام ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌كه‌ كراوه‌.

وتیشی، ئه‌فسه‌رێك به‌ ناوى محه‌مه‌د له‌تیف كوژراوه‌ و سێ پۆلیسی دیكه‌ش برینداربوون.

باسی له‌وه‌شكرد، دواى ڕووداوەکەش، هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە و لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون بۆ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباره‌كه‌.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی سوودی لە کەوتنی چێڵسی وەرگرت و لوتکەی گرتەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) کلاسیکۆی ئەڵمانیا بە بردنەوەی بایرن میونشن کۆتاییهات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زیندانییەکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی هەڵاتوو رادەگەیەنێت. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، زیندانییەک کە بە…
Total
0
Share