(ڤیدیۆ) مان سیتی سوودی لە کەوتنی چێڵسی وەرگرت و لوتکەی گرتەوە

یانەی مانچستەر سیتی لە ڤیکاراج ڕۆد ڕووبەڕووی یانەی واتفۆرد بووەوە، یارییەکە بە بردنەوەی سیتی کۆتاییهات.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی واتفۆرد لە ڤیکاراج ستادیەم میوانداریی یانەی مانچستەر سیتی کرد، یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی شینپۆشەکانی شاری مانچستەر کۆتاییهات.

گۆڵەکانی سیتیزن لە خولەکەکانی چوار، 31، 63 لەلایەن ڕەحیم ستێرلینگ، بێرناردۆ سیلڤاوە (دوو گۆڵ) تۆمارکران، گۆڵەکەی واتفۆردیش لە خولەکی 74 لەلایەن خوان هێرناندێزەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، مانچستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 35 خاڵ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگەوە بۆ پلەی یەکەم سەرکەوت و لوتکەی گرتەوە، لەبەرامبەردا یانەی واتفۆرد بە 13 خاڵەوە لە پلەی 17ی ڕیزبەندیی پریمەرلیگ جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

بابەتی دواتر

له‌ سلێمانى ته‌قه‌ له‌ مه‌فره‌زه‌یه‌كى پۆلیس كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share